٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەمەد شوکری: نزیکەی ١٣٠ ھەزار ھەلی کارمان لە ھەرێم ڕەخساندووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت، توانیومانە لە ڕێگەی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ١٣٠ ھەزار ھەلی کار بۆ کرێکاری ناوخۆیی برەخسێنین و بە ھەزار ھەلی کاری ناڕاستەوخۆشمان بۆ کرێکاران ڕەخساندووە، کە ئەوانیش لە پڕۆژەکان کار دەکەن.

دکتۆر محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرھێنان لە سێکتەری جیاوازدا نزیکەی ١٣٠ ھەزار ھەلی کاری ڕاستەوخۆمان بۆ کرێکاری ناوخۆیی ڕەخساندووە و بە دەیان ھەزار ھەلی کاری ناڕاستەوخۆمان ڕەخساندووە بۆ کرێکاری ناوخۆیی".

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: "ئێستا ئێمە زیاتر گرنگی بە کرێکاری ناوخۆیی دەدەین و ھاتنی کرێکاری بیانی مەرجەکانیان زۆر قورس کراوە، بۆ ئەوەی دەرفەت بۆ کرێکاری ناوخۆیی بێت ئێستا مەرجە بۆ ھەموو پڕۆژەکان سەدا ٧٥ی کرێکاری ناوخۆیی بێت و لە ھەندێکیش بواری پسپۆریمان نیە و ھەوڵدەدەین لەو بوارانەش کرێکار دابین بکرێت و دەستی کاری ناوخۆیی ببێتە ١٠٠%، بۆیە حکوومەت ئەولەویەتی ھەلی کاری بۆ کرێکاری ناوخۆیی داناوە".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار