مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له سه‌رۆك ئیمانوێل ماكڕۆن ده‌كات

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له ئیمانوێل ماكڕۆن كرد به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی فڕه‌نسا.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رۆك ئیمانوێل ماكڕۆن ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی فڕه‌نسا".
ڕاشیگه‌یاند "چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م كه له‌گه‌ڵتان كاری زیاتر بكه‌م بۆ به‌رده‌وامبوون له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فڕه‌نسا".




