٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: پیرۆزبایی لە هاوڕێم ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئیمانوێل ماکرۆن دەکات بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری فەرەنسا و دەڵێت، "چاومان لە بەردەوامبوونی کارکردن لە نزیک و کاری پێکەوەییە لەگەڵیدا، لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئاشتی لە ناوچەکە و سەقامگیری."

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ئیمانوێل ماکرۆن توانی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا بەسەر مارین لوپێنی رکابەریدا سەربکەوێت. 

لەو بارەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پیرۆزبایی لێکرد و رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە هاوڕێم ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکی فەرەنسا."

هەواڵی پەیوەندیدار