وردەکاریی پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ دەخرێتە ڕوو

ئاکرێ -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ئاکرێ دەڵێت، پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو لە ئاکرێ لە بواری جێبەجێکردندایە کە ئێستا ٦٥%ی تەواو بووە و کارکردن تێیدا بەردەوامە.
ئەندازیار زرار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە سنووری ئاکرێ پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو جێبەجێ دەکرێت کە ٨٩ ملیار دیناری بۆ تەرخان کرابوو و ١٥ ملیار دیناری دیکەشی بۆ تەرخان کراوە و ئێستا ڕێژەی تەواوبوونی ٦٥%ـە و کارکردنیش تێیدا بەردەوامە.''
ئەندازیار زرار گوتیشی: ''لەو پڕۆژەیە ئاکرێ و ناحیەی بجیل و ١٨ گوند سوودمەند دەبن و بڕیارە ئاو بۆ ٢١ گوندی دیکەش لەو پڕۆژەیە دابین بکرێت و زیاد بکرێت، بۆیە کێشەی ئاوی ئاکرێ چارەسەر دەبێت، چونکە ئێستا لە ئاکرێ کێشەی کەمیی ئاومان ھەیە.''
بڵند ئیبراھیم




