٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ بۆ KDP: لە یاسای چاکسازیدا ھاتووە یەک یەکەی پاسەوان دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی یەکخستنی یەکەی پاسەوانی بەردەوامە و کار دەکرێت بۆ ئەوەی یەکەکانی پاسەوانی یەکبخرێن و بچنە سەر وەزارەتی ناوخۆ، بۆ ئەو مەبەستەش ھەنگاوی باش نراوە.

دکتۆر سامی جەلال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کارکردن لە یەکخستنی یەکەکانی پاسەوانی لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و کاری باشی تێدا کراوە و ھەنگاوی باشیش نراوە، بە جۆرێک کار دەکرێت تەنھا یەک یەکەی پاسەوانی لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت".

ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: "بەردەوام دەبن لە کاری چاکسازی لە یەکەی پاسەوانی تا تەواو دەکرێت و دەبێتە یەک یەکەی پاسەوانی و دەکەوێتە سەر وەزارەتی ناوخۆ، چونکە ئێمە لە یاسای چاکسازی چۆن ھاتووە بەو شێوەیە ڕێکیدەخەین".

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یاسای چاکسازی بڕیاریداوە کە یەکەکانی پاسەوانی لە ھەرێمی کوردستان کە چەند یەکەیەک ھەیە یەکبخرێن و ببێتە یەک یەکەی پاسەوانی و بکەوێتە سەر وەزارەتی ناوخۆ.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار