٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی 48 ساڵەی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی یادی 48 ساڵەی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ لەلایەن رژێمی ئەوکاتی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە رێز و شکۆوە یادی شەهیدانی زانکۆی سلێمانی و هاووڵاتییانی قەڵادزێ دەکەینەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی، "به‌ رێز و شكۆوه‌ یادى شه‌هیدانى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ 48 ساڵ وه‌کو ئه‌مڕۆ، 24-04-1974 له‌ بۆمبارانێكى دڕندانه‌ى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌کانی رژێمى ئه‌وساى عێراقدا شه‌هید بوون. سڵاو و دروود له‌ گیانى پاكیان، یادیان هه‌میشه‌ به‌ خێر."

هەواڵی پەیوەندیدار