٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەشناسی: سبەی لە کاتەکانی شەودا ئەگەری نمە باران هەیە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، خێرایی با لەنێوان 5 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر 29 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارینی نمە باران هەیە، لە کاتەکانی شەودا ئەگەر زیاتر.

بەگوێرەوی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە 2 تا 3 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار