وەزارەتی پەروەردە: زۆرینەی تاقیکردنەوەکان دەکەونە دوای جەژنی ڕەمەزان

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئێستا تەنھا پۆلی نۆ تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن و پێش جەژنیش تەنھا پۆلی یەک و دوو و سێی بنەڕەتی ھەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت کە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و تەواو دەبن پێش جەژن، ئەوانەی دیکە تاقیکردنەوەکانیان دەکەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سامان سویلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێستا تەنھا پۆلی نۆ تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن و لە پێش جەژنی ڕەمەزانیش قۆناغەکانی یەک و دوو و سێی بنەڕەتی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، ھی ئەوانیش تەنھا ھەڵسەنگاندن دەبێت کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و پێش جەژن تەواو دەبن و کۆتایی پێ دێت، چونکە ھی ئەوان تەنھا ھەڵسەنگاندنە و بەپێی ئەو ھەڵسەنگاندن مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.''
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: قۆناغەکانی دیکەی خوێندن پێش جەژن تاقیکردنەوە ئەنجام نادەن و تاقیکردنەوەکانی ئەوان دەکەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان .
بڵند ئیبراھیم




