٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زارا ساڵح: بەریتانیا دەزانێ ھەرێمی کوردستان دەڤەرێکی سیاسیی و ئابووری گرنگی ناوچەکەیە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- شارەزاییەکی سیاسه‌تی بەریتانیا دەڵێ، ئەمجارە حکوومەتی بەریتانیا گرنگییەکی زۆری بە سەردانەکەی مەسرور بارزانی دا و پێشوازییەکی کەم وێنەی لێکرا و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمیش زۆرترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیرەکانی کابینەکەی بۆریس جۆنسۆن ئەنجامدا.

زارا ساڵح شارەزا لە سیاسەتی بەریتانیا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێستا بەریتانیا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان پتەو و بەھێز بکات، بەتایبەت دوای ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٧، چونکە دەزانێ ھەرێمی کوردستان دەڤەرێکی سیاسیی و ئابووری گرنگی ناوچەکەیە".

ھاوکات دەشڵێ: "زۆر لایەن ھەن حکوومەتی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان پێکەوە ببەستێتەوە و ھاوکاری یەکتری بکەن لەوانەش بواری سیاسی، چونکە بەریتانیا دەیەوێ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکاتەوە".

زارا ساڵح ئاماژەیشدا: "ئێستا بەریتانیا دەزانێ پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ڕووی نێودەوڵەتی ھەن بۆیه‌ دەیەوێ لە سەر ھەمان ڕێکچە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هه‌رێمی کوردستان باشتر بکات".

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا: "لەم سەردانەدا باسی كۆمه‌ڵێ پرسی گرینگ كراوه‌، چونکە ئێستا وڵاتان بە گرنگییەوە تەماشای کورد دەکەن و دەزانن کورد تێکشکێنەری داعشه‌ و دەبێ کوردانیش دەرفەت بقۆزنەوە بۆ بەدەستھێنانی مافەکانییان".

 

کـــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار