٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی(٢٨)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان)

سەرچاوە: KDP.info

هەڤاڵی بەڕێز فەرهاد محەمەد، سەرنووسەری گۆڤاری (گوڵان)..
  هەڤاڵان، سکرتێری نووسین و ئەندامانی ستافی نووسین و سەرجەم کارمەندانی گۆڤاری  (گوڵان)

بە بۆنەی ساڵڕۆژی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان) وێرای پیرۆزباییمان دەستی کار و ئەرک و ماندووبوونتان دەگوشین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو بوارێکدا پێشبکەون و وەک هەمیشە رۆڵی گرنگی خۆتان ببینن.
گۆڤاری(گوڵان) خاوەن ئەزموونێکی رۆشن و بەرهەمدارە، بۆیە لەو تەمەنەی دەرچوونیدا بە پێی پلان و بەرنامەیەکی رێکوپێک سەرکەوتوانە توانیویەتی جێگەی شایستەی خۆی لەسەر پانتایی کاری رۆژنامەگەریدا بگرێ.
بە پەیڕەوکردنی بنەما و رێنماییە راست و دروستەکانی رۆژنامەوانی، گۆڤاری(گوڵان) وەک خاوەن مۆرکێکی رەسەن و راستگۆییانە هەردەم نموونەی داهێنان و نوێبوونەوەیە لە رووی بڵاوکردنەوە و هەماهەنگ لەگەڵ رووداوەکانی رۆژانە و گرنگی دان بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.
جارێکی دیکە بەبۆنەی(28)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان) پشتیوانی خۆمان بۆ بەردەوام بوون و زیاتر بەرەوپێشچوونی گۆڤارەکە دووپات دەکەینەوە...هەر سەرکەوتوو بن.. 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار