٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (١٨)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەی (١٨)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و خوێنەرانی ئاژانسەکەتان دەکەین و، ھیواخوازین  بۆ ساڵی داھاتوو ھەنگاوی گەورەتر و زیاتر بنێن بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری میدیایی و رۆشنبیریی.

ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس لەماوەی (١٨) ساڵی تەمەنیدا  توانیویەتی ببێتـە خاوەن پەیامێکی راست و دروست و روون بۆیە ھەردەم لەرێگای هەواڵ و وتار و بڵاوکراوەکانیدا توانیویەتی خزمەتی بەرچاو بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی بکات و ببێتە جێگای متمانە و باوەڕی خوێنەرانی.
لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی ئاژانسەکەتان دووپات دەکەینەوە و خوازیارین داگیرساندنی مۆمی ساڵی نوێی خزمەتتان ساڵی گەشەسەندنتان بێت و، لە گشت روویەکەوە زیاتر بەرەوپێش بچن  و لەخزمەت خوێنەرانتان بن. ھەر سەرکەوتوو و سەرفرازبن..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار