هه‌رێمی كوردستان بڕیاره گرنگه‌كه ده‌دات و مەسرور بارزانی ڕێگاسه‌خته كه ده‌بڕێت

هەولێر -KDP.info- له ڕاپۆرتێكی شیكاریی ڕۆژنامه‌نووس، (كارزانی سه‌باح هه‌ورامی)دا کە دەر‌باره‌ی گرنگیی سه‌ردانی كاك مەسرور بارزانی بۆ توركیا و به‌ریتانیا ئاماده كراوه، باس له مانۆڕی سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان بۆ توركیا و به‌ریتانیا ده‌كات و له‌و ڕاپۆرته‌دا ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی به‌ریتانیا و توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی کوردستان خراوه‌ته ڕوو كه ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری به‌هێزبوونی نه‌خشه‌ڕێگای كوردستانه له گرفته‌كانی ناو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و په‌ڕینه‌وه‌ی ئابووریی كوردستانه بۆ ناوچه‌ی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا.
له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مانۆڕێكی به‌هێزی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان له نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهاندا بكاته ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی و تا دێت ده‌ره‌نجامی هه‌وڵه‌كان ده‌بینرێن، له دوو هه‌فته پێش ئێستا له كۆڕبه‌ندی جیهانیی وزه له دوبه‌ی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و گاز دڵنیاییان دایه جیهان كه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایان كرد كه سه‌رچاوه‌كانی وزه نه‌وت و گاز له كوردستان توانایان هه‌یه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە 500 بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرز بكەنەوە بۆ یەك ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا و ئەم زیادكردنەش بەردەوامی دەبێت هەتا دەگاتە 1.5 ملیۆن لە ڕۆژێكدا، مانۆری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ به‌كارخستنی نه‌وت و گازی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان سه‌رنجی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهانی ڕاكێشاوه، له سه‌ره‌تای كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ڵێنی چاكسازی درایه سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، له‌وانه‌ش كه‌رتی نه‌وت و گاز و ئه‌مه فاكته‌ری گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان كاری وه‌به‌رهێنان له كوردستان بكه‌ن.

ڕێگاكانی به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه‌ی مەسرور بارزانی ده‌ستی داوه‌تێ، ئاسان نین، به‌ڵام بە ئیراده‌ی به‌هێزی خه‌ڵكی كوردستان و پشتبه‌ستن به تواناكانی خۆمان ده‌توانرێت ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ش تێ بپه‌رێندرێن، له یه‌كه‌م هه‌نگاوی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ به‌گه‌ڕخستنی تواناكانی كوردستان بۆ نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان توانیویه‌تی ماركێتینگێكی زۆر باش بكات و ڕێگای سه‌ختی پرۆسه‌كه‌ی بڕیوه، به‌ڵام ئێستا تۆپه‌كه له مه‌یدانی زلهێزانی جیهاندایه كه چۆن پشتیوانی لە ئه‌م پرۆسه‌یه بكه‌ن، بە به‌ئامانجگرتنی ئارامیی هه‌ولێر و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی، باش له نیه‌تی دژبه‌ری ئه‌م پرۆسه‌یه تێ ده‌گه‌ین، گرنگه جیهان له «یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان» تێ بگەن و بزانن ئەو تەشویشەی دادگای بەناو «فیدڕاڵیی عێراق» لەسەر ئەو یاسایە دروستی كردووە، بێجگە لە ئامانجێكی سیاسی بۆ دروستكردنی ئاستەنگ لە بەردەم هەناردەكردنی «نەوت و گازی هەرێمی كوردستان» و زیاتر قووڵكردنەوەی ئەو تەنگژەی لەسەر وزەی جیهانی دروست بووە، شتێكی دیكە نییە، بۆیه پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه قبووڵ نه‌كات كه به هه‌ر هۆكارێك بێت ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه‌یه دروست بكرێت.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكێكی لێهاتوو و كارێزمای ناوچه‌كه، به هه‌وڵ و پشتیوانیی پێشمه‌رگه قه‌واره‌ی كوردستانی پاڕاستووه و له شه‌ڕی دژی داعش توانرا ئه‌فسانه‌ی داعش له كوردستانه‌وه تێك بشكێنرێت، وێڕای ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگ و هەڕەشە ناوخۆیی و ده‌ره‌كییانه‌ی له كوردستان ده‌كرێت كه‌چی ئارامیی كوردستان و ئیداره‌ی كوردستان په‌یامێكی به‌هێزه بۆ جیهان كه له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا وه‌به‌رهێنان له كوردستان بكه‌ن، دڵنیایی كۆمپانیاكانی جیهان له كۆڕبه‌ندی دوبه‌ی زۆر گرنگ بوو، به‌تایبه‌ت له‌و ڕوانگەیە‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارامه و ده‌توانرێت پێشكه‌وتنی ئابووریی لێ چاوه‌ڕوان بكرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه ده‌یه‌وێت ئاسته‌نگ بۆ كوردستان دروست بكات ناتوانن پێش له ڕاستییه‌كان بگرن، له‌دواین چاوپێكه‌وتنی خۆیدا، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، ده‌ڵێ: 80%ی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دروستن، ته‌نیا پێمان وایه كێشه له 20%ی گرێبه‌سته‌كان هه‌یه و دەشڵێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا نەبوونی متمانەیە. ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: گرێبەستە نەوتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌رپێچیی گەورە نین و سەرجەمیان دروستن، ئەوان تەنیا کێشەیان لەگەڵ لەسەدا 20یان هەیە و پێویسته پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت. ئاماژەی بەوەش کرد، وەك وەزارەتی نەوت ڕێگەچارەیەکیان خستووه‌تە ڕوو بۆ چارەسەرکردنی پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و بڕیاری دادگای فیدراڵی. واته بۆچوونێكی نوێ له عێراقدا دروست بووه به‌وه‌ی گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕەی كه ئه‌وه‌ی له كوردستان كراوه، ده‌ستووری و یاسایییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێكهێنه‌رانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتین له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و گۆڕان و پێكهاته‌كان، هه‌ڵكشان و داكشانی سیاسی له نێوان ئه‌م حزبانه ڕاسته‌وخۆ بێت، یان ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر كاره‌كانی حكوومه‌ت، به‌ڵام به‌و ئه‌ندازه نه‌بووه كه بتوانن له قورساییی كاره‌كانی كاك مەسرور بارزانی كه‌م بكەنەوە، لەگەڵ دەستپێكی ئەم كابینەیە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان چوار ستوونی سەرەكیی كردە ستراتیژیەتی كاری كابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی كوردستان كە بریتی بوون لە: كۆتاییهێنان به گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له كوردستان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی كوردستان و وڵاتانی جیهان و گرنگیدان به سیاسه‌تی ئابووریی هه‌مه‌چه‌شن بۆ ئه‌وه‌ی ئابووریی كوردستان ته‌نیا پشت به نه‌وت نه‌به‌ستێتت، له هه‌رچوار خاڵه‌كه‌ی سه‌ره‌وه هه‌نگاوی باش نراون، دوورمه‌ودای سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ئیداره‌دانی پرسی نه‌وت و گاز و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستا خه‌ریكه ڕه‌نگدانه‌وه ده‌بێت.
گرنگترین ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی ڕووبەڕووی كاك مەسرور بارزانی كرایه‌وه، دواجار توانییان به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتوو بن، هه‌ر له سه‌ره‌تای كابینه‌وه له مانگی 10ی 2019 بەهۆی خۆپێشاندانەكانی تشرینەوە لە بەغدا و پاشانیش لە شارەكانی دیكەی عێراق، ئاڵۆزی له عێراق دروست بوو، دواجار عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ناچار به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه كرا و ئه‌وه‌ی گرفت بوو ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌نانه‌ش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كران كه‌وتنه به‌رده‌م ڕه‌حمه‌تی ئاڵۆزییه‌كانه‌وه و ئه‌مه‌ش گرفت بوو نه‌توانرا هه‌نگاوی گه‌وره له‌و باره‌وه بنرێت. دواتر ده‌ركه‌وتنی په‌تای كۆرۆنا كه له ساڵی 2020 به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رۆكی جیهان و كوردستانیشی گرت سه‌رئه‌نجام ئابووریی كوردستانی گه‌یانده سفر كه ئه‌مه ئاڵنگاریی زۆر مه‌ترسیدار بوو هاته پێش كابینه‌ی حكوومه‌ت، دواتر ئه‌م گرفته سه‌ری كێشا بۆ ئاڵۆزیی سیاسی له کوردستان و خۆپێشاندان و دابه‌شبوونی كوردستان بۆ دوو بلۆكی سیاسی، له سه‌رجه‌م ئه‌م گرفتانه به ئێستاشه‌وه كه هەڕەشە‌كانی په‌كه‌كه له باشووری كوردستان ده‌یه‌وێت فیتنه له ناوچه بنێتەوە، كاك مەسرور بارزانی، ڕاستگۆیانه و لێزانانه و ژیرانه مامه‌ڵه‌ی كردووه، ڕاستگۆیانه به خه‌ڵكی كوردستانی گوتووه كه ئیمكانیه‌تی حكوومه‌ت ئه‌وه‌نده‌یه و ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كیی حكوومه‌ت دابینكردنی مووچه‌یه، وێڕای ئه‌وه‌ی له به‌غداوه مووچه‌ی كوردستان گرفتی بۆ دروست ده‌كرێت.
وێڕای ئه‌و هه‌موو ئاڵنگارییانه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت، توانیی لێبرینی مووچه نه‌هێڵێت و له ڕێژه‌ی 79%ی مووچەی فەرمانبەران به‌رز كرایه‌وه بۆ ڕێژەی 100% و توانیی مووچە دابین بكات. جیا له‌وه‌ش، سه‌رۆكی حكوومه‌ت له ڕێگای ستراتیژیه‌تی خۆیه‌وه توانی جگه له سێكته‌ری نه‌وت زیاتر لە هەزار پرۆژەی گەورە و بچووك و مامناوەندی بۆ وەبەرهێنان لە بوارەكانی گەشتیاری، كشتوكاڵی، پیشەسازیی بچووك و مامناوەند و گەورە بخاتە بەردەستی وەبەرهێنەران و پێشنیاری ئەوەشی خستە بەردەمیان كە دەكرێت هەندێكیان بە هاوبەشی لەگەڵ حکوومەت ئەنجام بدرێن. ئه‌مه جیا له‌وه‌ش، سایلۆی گه‌وره بۆ گه‌نمی جووتیاران دروست كراوه و ده‌یان كارگه‌ی پیشه‌سازیی خۆراكی دروست كراون و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە هەردوو كەرتی نەوت و گاز، حکوومەتی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە چاوخشاندنەوەی بە كۆی گرێبەستەكاندا كردەوە و سەرەنجام داهاتی گەڕاوەی نەوت و گاز لە ڕێژەی 27% بۆ 41% بەرز بووەوە.
به‌شێكی دیكه‌ی گرنگیی سه‌ردانه‌كه‌ی مەسرور بارزانی بۆ به‌ریتانیا له‌وه‌دا بوو كه چاوی به سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن كه‌وت، به‌پێی ده‌ستووری به‌ریتانیا سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی وڵاته و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ دامه‌زاروه‌یه‌ك ده‌توانێت بڕیار بدات، كه‌وایه كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكێك بووه كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر بڕیارێكی هه‌بووه كه بیه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بیكات، دواتر سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ کواسی کوارتینگ، وەزیری کاروباری وزە و بازرگانیی بەریتانیا کۆ بووەوە، كه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یە گرنگ بوو، چونكه به‌شێكی قورساییی سه‌ردانه‌كه بابه‌تی وزه‌ی كوردستان بووه له داهاتووی ناوچه‌كه، دواتر ڕۆژی 19ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن لەگەڵ ئەماندا میلینگ، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆ بووه‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه له‌وێ كاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانیا پشتیوانی‌یان له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی كاك مەسرور كردووه و باسی پرسی كۆچبه‌ران و بابه‌تی دیكه‌ی گرنگ كراوه. له هه‌مان ڕۆژدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ شانشینی یەکگرتوو، لە شاری لەندەن لەگەڵ لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆ بووه‌ته‌وه و دواتر چاوی به هه‌ریه‌كه له نه‌دیم زه‌هاوی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی به‌ریتانیا و باڵیۆزی عێراق له به‌ریتانیا كه‌وتووه.
هاوكات هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی گرنگیی سه‌ردانه‌كه‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌م سه‌ردانه سه‌ردانێكی گرنگه، پیشووتر به‌رپرسانی كوردستان سه‌ردانی له‌نده‌نیان كردووه، سه‌رۆك بارزانی له ساڵی 2005 له‌گه‌ل تۆنی بلێر، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و كاته‌ی به‌ریتانیا كۆ بووه‌وه و 2015 كه ئه‌وكات نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی كوردستان بوو سه‌ردانی له‌نده‌نی كرد و له ساڵی 2021 دووباره كاك نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌ریتانیای كرد، ئێستاش سه‌رۆكی حكوومه‌ت، كاك مەسرور بارزانی سه‌ردانی به‌ریتانیای كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردانه گرنگه، چونكه ئێستا لایه‌نه‌كانی عێراق سه‌رگه‌رمی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقن و حكوومه‌تی نوێی عێراقیش به پێكهێنانی كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌ش، جگه له‌وه‌ش، پرسی تیرۆر یه‌كێكه له پرسه گرنگه‌كان و هه‌ولێر له‌گه‌ڵ جیهان به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌ولێر لایه‌نێكی كاریگه‌ر بووه له‌دژی داعش و جیهان پشتی پێ به‌ستووه، له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری هاوبه‌شمان هه‌یه و ده‌كرێت له داهاتوودا زیاتر كاری له‌سه‌ر بكرێت.
گوتیشی: بابه‌تی كۆچ پرسی گفتوگۆی كاك مەسرور بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانا بووه كه له داهاتوودا بتوانرێت كاری له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌سه‌ر سێ قۆناغی گرنگ به‌ریتانیا ئاماده‌یی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بووه، یه‌كه‌م له ساڵی 1991 له كاتی كۆڕه‌و و ڕاپه‌ریندا به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا ڕۆلی گرنگیان هه‌بوو له دابینكردنی ناوچه‌ی ئارام، كه ئه‌مه گۆڕانكاریی گرنگ بوو له سیاسه‌تی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا، دواتر له قۆناغی دووه‌م، بڕیاری 688 ده‌رچوو كه دیسانه‌وه بووه هۆی ناوچه‌ی ئارام و ئه‌مه بڕیارێك بوو یه‌كه‌م جار هاوكاریی كوردستان كرا كه ئه‌و كاته كوردستان دانه‌مه‌زاربوو، قۆناغی سێیه‌م به‌ریتانیا هه‌میشه له كوردستان بووە و له دوای ساڵی 2003 بوو كه به‌ریتانیا یه‌كجار ڕۆڵی به‌هێزی هه‌بووه له عێراق و كوردستان و پرسی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر و دوای ده‌رچوونیشی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌وڵی داوه له شانۆی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌بێت و سیاسه‌تی جیاواز ده‌گرێته به‌ر له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: به‌ریتانیا بۆ داهاتوو كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت له ڕووی ئابووری و ئه‌منییه‌وه له ناوچه‌كه و بۆ داهاتوو ده‌توانن په‌ره به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان بده‌ن و كۆمپانیای نه‌وتی به‌ریتانی كۆنترین كۆمپانیایه کە له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست كاری كردووه و كاركردنی به‌ریتانیا له بواری نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1927 و ده‌توانن له داهاتوودا ڕۆڵی زیاتر ببینن، ئه‌وروپاش ده‌یه‌وێت له ڕووی ئه‌منی و وزه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت، شه‌ڕی ئۆكراینا و ڕووسیا زیاتر ئه‌و پرسه‌ی هێناوه‌ته پێشه‌وه، بۆیه ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت كه‌متر پشت به گازی سروشتیی ڕووسیا ببه‌ستێت و به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤ ده‌گه‌ڕێت و له دیداری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان و به‌ریتانیادا باسی وزه كراوه و ئه‌مه خاڵێكی گرنگه كه له‌مه‌ودوا وڵاتانی جیهان گرنگی به كوردستان بده‌ن، بۆیه گرنگه كوردستان له داهاتوودا په‌ره به گازی سروشتی بدات و به‌شی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش بكات و بینێرێته ده‌ره‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كوردستان ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت له ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له بواری وزه، هۆشیار سیوه‌یلی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: هه‌رێمی كوردستان دراوسێی ئێران و توركیا و سوریا و عێراقه، هه‌ریه‌كێك له‌و وڵاتانه په‌یوه‌ندیی تایبه‌تیان هه‌یه له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه و هه‌ریه‌كه له‌م وڵاتانه له‌گه‌ل جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ناكۆكن، بۆیه پێگه‌ی كوردستان له ڕووی سیاسی و ئه‌منییه‌وه پێگه‌یه‌كی گرنگه و له ڕووی ئابوورییشه‌وه گرنگه، ئێستا زۆر پرسی گرنگ هاتوونه‌ته پێشه‌وه، بۆچوونێك هه‌یه كه نه‌وتی به‌سره له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له توركیاوه هه‌نارده بكرێت له ئو‌رد‌نه‌وه هه‌نارده‌ی جیهان بكرێت، واتا له به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌وه هه‌نارده بكرێت، ئه‌مه ئێستا مشتومڕی زۆری لێ كه‌وتووەته‌وه، به‌شێكی زۆری لایه‌نه عێراقییه‌كان پێیان خۆش نییه كه نه‌وتی عێراق بچێته ئۆ‌ردن و له‌ویشه‌وه له به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌وه كه نزیك له ئیسرائیله هه‌نارده‌وه بكرێت و ئه‌گه‌ر ڕێگای ئه‌نبار بۆ سعوودیاش بگیرێته به‌ر، ئه‌ویش ناكرێت و ڕێگایه‌كی دوورە و گونجاو نییه، سوریاش له‌و پێگەیە نییه نه‌وتی عێراقی پێدا بچێته ده‌ره‌وه، بۆیه تاكه ڕێگا چاره‌سه‌ر توركیایه كه ڕێره‌وی گونجاوه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و گاز، ئه‌گه‌ر له داهاتوو عێراق و کوردستان ڕێك كه‌وتن له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی گاز، ئه‌وه ده‌توانن به ڕێگای توركیادا هه‌ناردەی بكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، زه‌حمه‌ته عێراق نه‌وت و گازی هه‌نارده‌ی توركیا بكات، چونكه كوردستان پێگه‌ی گرنگی ئابووری هه‌یه و جیۆپۆلیتیكی ئابووری و جوگرافیی باشه.
پرۆفیسۆر د. نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی، شاره‌زا له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له‌باره‌ی گرنگیی سه‌ردانی كاك مەسرور بارزانی بۆ توركیا و به‌ریتانیا بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: له ئه‌ده‌بیاتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌م جۆره سه‌ردانانه له ڕوانگه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌خوێنینه‌وه، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سێ بنه‌مای هه‌یه، هێز و ئابووری و دیپلۆماسیه‌ت، ئه‌م سه‌ردانه‌ی كاك مەسرور بارزانی، بۆ توركیا دواتر بۆ به‌ریتانیا مانای وایه كه جانتایه‌كی دیپلۆماسیی كوردی هاتووه‌ته ئاراوه، كار ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌نده نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه به به‌رژه‌وه‌ندیی زیندوو دایده‌نێین، هه‌ڵبه‌ته ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییش ئه‌وه‌ی كاركردن بۆ دابینكردنی قه‌واره‌یه‌كی ستراتیژییه و پاڕاستنی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه، بۆیه جانتاكه‌ی كاك مەسرور بارزانی، ماناداره به پرسی ئابووریی كوردستان له جیهانی نوێ‌دا و به‌شێكی وابه‌سته كراوه به پرسی دیپلۆماسییه‌ته‌وه، چونكه ناوچه‌كه جووڵه‌یه‌كی باشی تێدایه و كوردستان گرنگه بۆ ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه، بۆیه ئێستا كوردستان بووه‌ته ژماره‌یه‌كی به‌هێز له نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان.
گوتیشی: گرنگیی سه‌ردانه‌كه‌ی كاك مەسرور بارزانی له‌وه‌دا بوو كه پرسێك هه‌یه و قه‌واره‌یه‌كیش هه‌یه به ناوی كوردستان، ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی كردوون وابه‌سته‌ن به پرسه هه‌ره‌گرنگه‌كانی ئه‌م ناوچه‌وه، لە توركیا له ئاستی باڵادا له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانه‌وه پێشوازیی لێ كراوه و بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خۆی له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داعشدا سه‌ردانی كوردستانی كردووه و هاسۆزیی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ كوردستان، له داهاتوودا كاك مەسرور بارزانی، سه‌ردانی گرنگتری ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه به‌ریتانیا جگه له دامه‌زاروه فه‌رمییه‌كان وه‌ك حكوومه‌ت و وه‌زارته‌كان به‌شێكی كۆمپانیاكانیشی له عێراق و له كه‌ركووك چالاكانه كار ده‌كه‌ن و كاریگه‌ریی كۆمپانیاكانیان له بواری وزه زۆره، د. نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی ده‌ڵێت: دیداری كاك مەسرور بارزانی، دیداری لوتكه بوو و شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی گرنگ بوو و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و بۆریس جۆنسن مانادار بوون، چونكه هه‌ردووكیان بڕیارده‌ری سه‌ره‌كیی سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌ن، توركیا مێژوو و جوگرافیا و ئابووری و كولتووری هه‌یه له‌گه‌ڵ كوردستان و ژماره‌یه له ناوچه‌كه‌دا، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه مامه‌ڵه له‌گه‌ل توركیا ده‌كه‌ین و ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه ده‌خوێننه‌وه، ئێستا گرفت هه‌یه، ئه‌ویش پرسی په‌كه‌كه كه ئێستا په‌كه‌كه ناتوانێت به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو گه‌لی كوردستان قسه بكات، چونكه ڕایه‌كی گه‌وره‌تر له چوارچێوه‌ی حزبه‌كاندا هه‌یه و داوای كرانه‌وه و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان به دیالۆگ ده‌كات، له‌و باره‌وه كاك مه‌سعود بارزانی و كاك نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر خه‌ت بوون كه ئه‌و كرانه‌وه دیموكراتییه ببێته فاكته‌ری چاره‌سه‌ر، چونكه مانۆڕی سه‌ربازی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ناكات.
له‌باره‌ی ڕۆڵی به‌ریتانیا له ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، د. نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: به‌ریتانیا گرنگه له ناوچه‌كه‌دا، سه‌ده‌یه‌كه ئێمه ده‌خوێنێته‌وه له ناوچه‌كه و له به‌ریتانییه‌كان شاره‌زاتر له‌گەڵ پرسه‌كانی كورد به به‌راوردی ئه‌مه‌ریكا زیاتر كار ده‌كه‌ن، به‌ریتانیا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كورد كردووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا زیاتر دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، نه‌ك له عێراق له ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش مامه‌ڵه‌یان كردووه و به‌ریتانیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ژماره‌یه‌كی به‌هێزه، سیاسه‌تی واقعیی خۆی هه‌یه، به‌ریتانیا له دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز كار ده‌كات و ماوه‌ی 100 ساڵە وه‌به‌رهێنان له بواری نه‌وت و گاز ده‌كات و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گه‌شبینم به‌م سه‌ردانه كه ئه‌م ئامانجانه‌ی باسمان كردن بێنه دی.

ئه‌وه‌ی له میدیاكاندا باس كراوه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بووه له‌گه‌ڵ كاربه‌ست و سه‌رۆكه‌كانی وڵاتان، به‌ڵام دیوی پشته‌وه‌ی كۆبوونه‌وه و دیداره‌كان گرنگیی خۆیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت كاك مەسرور بارزانی، سیاسییه‌كی ورد و لێزانه و ورده له هاوكیشه سیاسییه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه، له شێوه‌ی قسه‌كردن و كۆبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ شانده‌كان تێبینی و قسه‌كان له گفتوگۆكان به‌وردی كاری له‌سه‌ر ده‌كاتو زمانزانێكی شاره‌زا و زیره‌كە له ئاخاوتن، بۆیه ده‌كرێت دیوی پشته‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیش بخوێنرێته‌وه، د. نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی ده‌ڵێت: دیوی پشته‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان هه‌یه، ناوه‌ندی ڕێگا له سیاسه‌تدا هه‌یه، ئه‌م ناوه‌نده نه دووره و نه نزیكه، ناوه‌ندی ڕێگایه كه ده‌ستدرێژ ده‌كات بۆ هه‌موو لایه‌ك و هه‌موو ئاڕاسته‌كانی ڕێگاكه ده‌بینێت و ته‌ماشای ئاسته‌نگ و هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كان ده‌كات، مەسرور بارزانی له ناوه‌ندی ڕێگا وه‌ستاوه، هه‌م بڕیار ده‌دات، هه‌م ته‌ماشا ده‌كات.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، د. ئاراس قادر خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری زانیاری و ستراتیژیی کوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هه‌رێمی کوردستان به‌شێكه له نه‌خشه‌ی داهاتووی جیهان له بواری وزه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خشه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت و بچێته ناو ئه‌و هاوكێشانه‌وه ئه‌م سه‌ردانانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بناغه‌یه‌كی پته‌وه بۆ سیاسه‌تی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بوون به به‌شێك له نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان و سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی كاك مەسرور بارزانی بۆ قه‌ته‌ر و دوبه‌ی و توركیا بۆ ئه‌وه‌یه كه چۆن په‌ره به‌و نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانییه بده‌ین و بیسه‌لمێنین كه ئێمه له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتی خۆمانین و بۆ خزمه‌تكردن و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ده‌گرێته به‌ر.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: هه‌رێمی كوردستان له ڕابردوو و له ئێستاشدا ئه‌و كیانه سیاسییه فیدراڵییه‌ی كه هه‌یه به‌پێی ده‌ستووری عێراق دانی پێدا نراوه و كاراكته‌ره‌كانی ئێمه سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌تێكی نیوده‌وڵه‌تی بۆ كوردستان دیاری بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه له ئاستی جیهاندا پێشوازیی لێ ده‌كرێت و ڕێزی لێ ده‌گیرێت، به قسه‌ی هه‌ندێك نه‌یار و نه‌فام ناكرێت ئێمه له هه‌نگاوه‌كان سارد ببینه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌فعلی و به‌كردار خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، دیاره كییه.
پانۆرامای سه‌ردانه‌كه‌ی كاك مەسرور بارزانی
یه‌كه‌م: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری په‌روه‌رده و وه‌زیری ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگریی به‌ریتانیا كۆ بووه‌وه.
دووەم: به‌شداریی كرد له گفتوگۆی چاتا‌م هاوس.
سێیەم: له‌گه‌ڵ تۆنی بلێر، سه‌رۆكوه‌زیرانی پیشووی به‌ریتانیا كۆ بووه‌وه.




