لە ئێستاوە دەتوانن سکاڵا و داواکارى و پێشنیازەکانتان بۆ وەزارەت بنێرین

ههولێر-KDP.info- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فۆڕمى سکاڵا لەسەر وێبسایتى وەزارەت کارا دەکات و لە ئێستاوە لە ڕێگەى ئەم فۆرمەوە بە ئۆنلاین دەتوانن سکاڵا و داواکارى و پێشنیازەکانتان بۆ وەزارەت بنێرین و وەڵام بدرێنەوە.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە پێناو باشتر ڕایکردنى کاروبارەکانى هاووڵاتیان و گەیاندنى سکاڵا و داواکارى و پێشنیازى (مامۆستایان، توێژەران، پسپۆڕان، قوتابیان/ خوێندکاران، فەرمانبەران و هاووڵاتیان) بە وەزارەتەکەمان ئەم فۆرمە بە شێوەیەکى ئۆنلاین دەخرێتە بەردەست و لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت دەنگتان بگات بەلایەنە پەیوەندارەکانى وەزارەت و لەوێشەوە بەپێى تایبەتمەندێتى بابەتەکە بەزوترین کات بەشێوەى فەرمى و بە ئۆنلاین وەڵام دەدرێنەوە.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى: لە پۆرتاڵى وەزارەت لەسەر وێبسایتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان gov.krd/mohe)( لە بەشى (لینکە خێراکان) فۆڕمى سکاڵاو پێشنیاز بەم ناونیشانەى خوارەوە لە ئێستادا دەخرێتە بەردەستتان بۆ ئەوەى بابەتەکانتان بگەیەنن.
ڕامان وریا




