٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن لەگەڵ ئەماندا میلینگ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و  هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و دەرفەتەکانی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاند، لەم ڕووەوە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار