مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن كۆده‌بێته‌وه

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌و وڵاتانه‌ی كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئابووری نێوده‌وڵه‌تی و جیهان هه‌یه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا خۆشحاڵی خۆی به دیداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به دۆستایه‌تی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان دا و رایگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی شاره‌داری له‌نده‌ن بووه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و گوتیشی: "په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه".
لای خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به پێگه و رۆڵی به‌ریتانیا و دۆستایه‌تی ئه‌و وڵاته و بۆریس جۆنسن كرد و راشیگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی جۆنسن له كاتێكی هه‌ستیاردا بوو و په‌یامێكی گرنگ بوو بۆ ئه‌و كاته كه هه‌رێمی كوردستان له دژی داعش ده‌جه‌نگا و گوتیشی: "تۆ (بۆریس جۆنسن) هاوڕێیه‌كی مه‌زنی كوردستانی".




