٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەشیر حەداد: ٤٠ ڕۆژه‌كه‌ی موقتەدا سەدر بۆ رێککەوتن ھەروا دەڕوات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، پێویستە لایەنەکان پەلە بکەن و زوو بگەنە رێککەوتن، چونکە نەگەنە رێککەوتن دۆخەکە تێک دەچێت، بەڵام ئەوەی گرینگە لایەنەکان سوورن بگەنە رێککەوتن و فشاری ناوخۆییش ھەیە تا لایەنەکان ناچار بکەن بگەنە رێککەوتن.

جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دۆخی عێراق لە قۆناغی بێدەنگ بوون دایە و پێویستە بکەونە جوڵە و دەست بە گفتووگۆ بکەن بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن، چونکە موقتەدا سەدر ٤٠ ڕۆژی بۆ رێککەوتن داناوە و کاتەکەشی ھەر دەڕوات و ھەمووشیان سوورن لەسەر ئەوەی حکوومەتێک دروست بێت کە ھەمووان تێیدا بەشداربن، بۆیە ھەردوو بەرە سوورن لەسەر ئەوەی بگەنە رێککەوتن، بە بۆچوونی من فشارێک لەسەر ھەردوولا دروست دەبێت کە بگەنە رێککەوتن، چونکە لە ھەندێک پارێزگای عێراق خۆپێشاندان دەستیپێکردووە و ئەگەر وا بروات ڕەنگە خۆپێشاندانێکی زۆر گەورە بکرێت لە عێراق ئەمە سەرەتایەکە و ئەم فشارە وا دەکات بگەنە رێککەوتن بە ھەر جۆرێک بێت، چونکە گەر وانەکەن عێراق بەرەو دۆخێکی خراپ دەروات و لە ئاکامدا توندوتیژی لێ بکەوێتەوە، پەرلەمان ھەڵدەوەشێتەوە".

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد گوتیشی: "ئەوەی گرینگە ھەردوولا سوورن لەسەر رێککەوتن و چەند دەستپێشخەری ھەن بۆ رێککەوتن وەک ئەوەی عەمار حەکیم و چەند لایەنێکی دیکە، بەڵام تا فشار نەکرێت رێککەوتن زەحمەتە، بۆیە بەڕای من فشارەکان سەردەگرن و سەردەکەون، لەبەر ئەوەی گەر سەرنەگرێت دۆخی عێراق تێکدەچێت".

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار