٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

١٣٨ بیری ئاوی پاک لە ھەولێر و دەوروبەری لێدەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ھاوینی پارەکە شاری ھەولێر و دەوروبەری ڕووبەڕووی کەمئاویی زۆر بوونەوە، لەبەر ئەم ھۆکارانەی کەمئاوی ئەمساڵ پلانێکی باش دانراوە و بڕیار لەسەر لێدانی ژمارەیەک بیر دراوە بە گوژمەیەکی دیاریکراو.

پەیوەست بەم گیروگرفتانەی ھاوینی پار لە ڕووی کەمئاوییەوە ڕووبەڕووی ھاونیشتمانیانی شاری ھەولێر بووەوە، بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی، ئاری ئەحمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "داواکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوی ھەولێر و دەوروبەری شاری ھەولێر پێشکەش کرابوو لە ڕێگەی پارێزگای ھەولێرەوە بەرز کرابووەوە بۆ لێدانی ١٣٨ بیری ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانیان، بە گوژمەی تێچووی ٧ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕەکە خەرج دەکرێت بۆ لێدانی بیرەکان، ئێستا ڕێکارەکان دەستیان پێ کردووە و لە تەندەراتدایە، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست پێ دەکرێت و بە ھاوینی ئەمساڵ ڕادەگات".

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم دەڵێت: "ئەو پلانانەی دامانناوە وای لێ دەخوێنرێتەوە کە بە دڵنیایی کێشەی کەمئاوی لە ھەولێر و دەوروبەری کەم دەبێتەوە و ھەر نامێنێت، چونکە پلانێکی تۆکمە دانراوە بۆ ئەمساڵ، ساڵ بە ساڵ پلانەکان و کارەکان باشتر دەبن، ئەم بابەتانەی ئێستا باس کراون زیاتر لەبەر ھۆکارەکانی گیروگرفتەکانی پار بووە و ھەوڵ دراوە کەمترین زەرەر و زیان لە سێکتەری ئاو ھەبێت".

‌‌

 

فایزە کۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار