٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەیدەری: "ناکرێت پەرلەمانتاران بێدەنگ بن"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- وەزیری پێشووی دادی حکوومەتی ھەرێم و سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، پێویستە پەرلەمان بە زووترین کات کۆ بێتەوە و چیتر کۆبوونەوەکان ڕانەگرێت، چونکە پێچەوانەی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە.

شێروان حەیدەری بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان و یاسای ژمارە یەک پێویستە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەکانی ڕانەگرێت و بەردەوام بێت لە کۆبوونەوەکان، چونکە کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار بە ژیانی خەڵک و پرسی دیکە ھەن گفتوگۆیان لەسەر بکات، وەکوو کۆمسیۆن و یاسای ھەڵبژاردنەکان و بارودۆخی خەڵکی کوردستان، بۆیە ناکرێت زیاتر کۆبوونەوەکان دوا بخرێن و پێویستە کۆبوونەوەکان دەست پێ بکرێنەوە.''

وەزیری پێشووی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ئەوەی دەکرێت پێچەوانەی یاسای ژمارە یەک و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە، بۆیە ئەرکی سەرۆکایەتیی پەرلەمانە دەست بە کۆبوونەوەکان بکەنەوە و پەرلەمانتاران چیتر بێدەنگ نەبن، چونکە کاتێکی زۆر لە وەرزی نوێی یاسادانان تێپەڕ بووە و ھیچ کۆبوونەوەیەک نەکراوە.

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار