لە شێخان پڕۆژەیەک بە گوژمەی ملیارێک و٨٠٠ ملیۆن دینار لە بواری جێبەجێکردندایە

شێخان -KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی گوتی، پڕۆژەیەک لە سنووری قەزای شێخان کە ھەردوو ناحیەی کەلەکچی و زێلکان پێکەوە گرێ دەدات بە گوژمەی ملیارێک و٨٠٠ ملیۆن دینارە و لە قۆناغی کۆتاییدایە .
ھەڤاڵ ئاکرەیی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ڕێگایەک لە سنووری نێوان ھەردوو ناحیەی کەلەکچی و زێلکان دروست دەکرێت و پردێک ھەردوو ناحیەکە پێکەوە گرێ دەدات کە ئێستا لە قۆناغی دروستکردندایە کە پردی گۆملە و ھەنگاوی زۆر باشی ناوە و کاری باشی تێدا کراوە.''
بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان گوتیشی: ''گوژمەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە ملیارێک و٨٠٠ ملیۆن دینارە کە ٢٨ گوند لێی سوودمەند دەبن و ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە.''
بڵند ئیبراھیم




