٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''پەرلەمان بەدواداچوون بۆ پارەی کۆرۆنا دەکات''

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی -KDP.info- ئەمڕۆ لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان سەردانی شاری سلێمانیی کرد و ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت، سەردانەکەمان تایبەتە بە ھەدەردانی بودجەی کۆرۆنا و پەرلەمان بەدواداچوونی بۆ دەکات.

لەیلا عەبدولجەبار، ئەندامی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتەی باس لە ھەدەرانی بودجەی کۆرۆنا دەکات، لیژنەی دەستپاکی دەستی کردووە بە بەدواداچوونەکانی، پێشتر لە ھەولێر و دھۆک و ئەمڕۆش لیژنە سەردانی پارێزگای سلێمانیی کردووە، تا بزانین ئەو ئەنجامەی بڵاو دەکرێتەوە کە گوایە گەندڵی کراوە لە خەرجکردنی پارەی کۆرۆنا، تا چەند ڕاست و دروستە.''

لەیلا عەبدولجەبار گوتی: "ھەندێ ناڕوونی ھەیە لە خەرجکردنی بودجەی کۆرۆنا و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرچاوڕوونی بدەن بە ئێمە و دەستەی نەزاھە، چونکە پەرلەمان ڕاپۆرتی خۆی ئامادە دەکات و پێشکەشی دەستەی نەزاھەی دەکات بۆ ئەوەی لێپرسینەوە بکرێت، ئەگەر پشتڕاست بکرێتەوە کە گەندەڵی کراوە.''

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار