٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: داواکارین حکومەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی بکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە بارەی ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی رایگەیاند، "سڵاو بۆ کەسوکاری سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین و داواکارین حکوومه‌تی فیدرالی عیراق قه‌ره‌بۆیان بکاته‌وه‌."

ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر کیمیاباران و بۆردوومانی دۆڵی بالیسان و شێخ وەسانان تێدەپەڕێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە رایگەیاند، "به‌ رێز و شکۆوه‌ به‌ بیریان ده‌هێنینه‌وه‌، سه‌ری رێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاکیاندا داده‌نوێنین".

ئێوارەی رۆژی 16/4/1987 رژێمی سەدام حوسێن بە چەكی كیمیایی بۆردوومانی هەردوو گوندی بالیسان و شێخ وەسانانی كرد و تاوەکو ئێستا سەتان كەس بەكاریگەری ئەم چەكە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەك هاونیشتمانیی ئەو دوو گوندەش تاوەكو ئێستا بە دەست كاریگەرییەكانی ئەو چەكەوە دەناڵێنن.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار