٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەدیجە عومەر: نەک ھەڵبژاردن، کۆمەڵێک پرسی دیکەی پەیوەندیدار بە ژیانی خەڵکەوە ھەیە لە پەرلەمان گفتوگۆیان لەسەر بکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان گوتی، تاوەکوو ئێستا ڕێککەوتن لەسەر ھەڵبژاردنەکان نەکراوە و پێویستە سەرۆکی پەرلەمان کە ھۆکاری دەستپێنەکردنەوەی کۆبوونەوەکانە، دەست بە کۆبوونە بکات، چونکە نەک ھەڵبژاردن، کۆمەڵێک پرسی دیکەی پەیوەندیدار بە ژیانی خەڵکەوە ھەیە کە پێویستە قسەیان لەسەر بکرێت، چونکە ناکرێت پشتگوێ بخرێن و پێویستە کاریان لەسەر بکرێت، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەوەین ھەموو پرسەکان بە تەوافق یەکلایی بکرێتەوە و نامانەوێت تا ناچار نەبین پەنا بۆ زۆرینە ببەین.

ئەندامی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان، خەدیجە عومەر  بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''تاوەکوو ئێستا کێشەی کۆمسیۆن چارەسەر نەکراوە و چاوەڕێ دەکرێت لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن، چونکە پارتی دەیەوێت بەھۆی ھەستیاریی بارودۆخی سیاسی و ناوچەکەوە تەوافق ھەبێت، گەرنا ئێمە زۆرینەین و دەتوانین دەست بە کۆبوونەوەکان بکەین، بەڵام چاوەڕێ دەکەین سەرۆکی پەرلەمان خۆی دەست بە کۆبوونەوەکان بکات، چونکە جگە لە ھەڵبژاردن، کۆمەڵێک پرسی دیکەی پەیوەندیدار بە ژیانی خەڵکەوە ھەیە و چاوەڕێمان دەکەن''.

خەدیجە عومەر گوتیشی: ''تا بکرێت ھەوڵ دەدەین ڕێککەوتن بکرێت و بە تەوافق ھەموو پرسەکان یەکلایی بکرێنەوە، بۆ ئەوەی بە ڕێککەوتن بکرێت و پێویستە پەلەشی لێ بکرێت، چونکە سەرۆکی پەرلەمان ھۆکارە کە تا ئێستا کۆبوونەوەکان ناکرێن، کە ناکرێت کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ڕابگیرێن و پێویستە دەست پێ بکەنەوە، بۆیە تا بتوانین دەست بۆ زۆرینە نابەین، ئەگەریش ناچار بووین ئەوکات ئێمە زۆرینەین و دەتوانین ئەوەی بمانەوێت، بیکەین''.

 

بڵند ئیبراھیم

 


 

هەواڵی پەیوەندیدار