٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٣٩ وەزیر گرفتیان نیە و ١٥٠ش به‌ڵگه‌ نامه‌ سه‌ره‌تایه‌كانیان نیە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، پرۆسەی چاکسازی لە پلە باڵاکان بەردەوامە و کاری زۆر باش کراوە و ئەوەی کە بە ڕەسمی پلە باڵا نەبووە پلەکەی لێ وەرگیراوەتەوە، جا ھەر پلەیەک بێت لە وەزیر تا دەگاتە بەرێوەبەری گشتی، چونکە ھەیە بە پلەی وەزیر خانەنشین کراوە یەک ڕۆژیش وەزیر نەبووە.

سەعید ھەرکی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پرۆسەی چاکسازی لە پلە باڵاکان بەردەوامی ھەیە و پێداچوونەوە بە دۆسیەکانیان دەکرێت، ھەندێک دۆسیەکانیان تەواو نیە و ھەشە ئەو پلەی وەریگرتووە شایستە نەبووە و ھەیە پلەی باڵای ھەبووە و ئەو پلەی ھەر وەرنەگرتووە و بە پلەی وەزیر خانەنشین کراوە".

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی کوردستان، ڕوونیشی کردەوە: "٣٩ وەزیر خانەنشین  و گرفتیان نیە و مووچەی خانەنشینی وەردەگرن و ١٥٠ش به‌ڵگه‌ نامه‌ سه‌ره‌تایه‌كانیان نیە، ٦٧ بریکاری وەزیریش کێشەیان نیە و مووچەی خانەنشینی وەردەگرن و ٨١ لەوانە دۆسیەکانیان تەواو نیە، ١٧٧ راوێژکار دۆسیەکانیان تەواون و ١٥٤ کەسیش خانەنشین کراون ئەو پلەیان نیە، ٣٠٩ بەرێوەبەری گشتی کە خانەنشین کراون کێشەیان نیە و ٤٤٧ کەسیش دۆسیەکانیان تەواو نیە، ھاوکات زیاتر لە ٥٠٠ ئەندام پەرلەمانمان ھەیە ئەوان ئەو کێشەیان نیە، چونکە ئەندام پەرلەمان بووە گەرنا خانەنشین نابێت و تەنھا ھەندێکیان گرفتیان لە شێوازی خانەنشینیان ھەیە ئەویش چارەسەر دەکرێت".

ھەرکی باسی لەوەشکرد: "لە ئێستادا حکوومەت لە گفتووگۆ دایە لەگەڵ ئەوانەی کێشەیان ھەیە، بۆ ئەوەی ھەر کەسێک کێشەیان ھەیە و دەتوانن چارەسەریان بکەن حکوومەت دەرفەتیان پێداون، بەڵام ھەیە یەک ڕۆژ وەزیر نەبووە بە پلەی وەزیر خانەنشین بووە، ئەوانە کێشەکانیان چارەسەر نابێت، بەڵام ئەوانەی کە بتوانن فایل و دۆسیەکانیان تەواو بکەن ئەوە کێشەکانیان چارەسەر دەبێت و مووچەیان ھەموار دەکرێتەوە و بەپێی ئەو ھەموارە مووچە وەردەگرن"

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار