مه‌سرور بارزانی گه‌یشته توركیا و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان كۆ ده‌بێته‌وه

هەولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌مڕۆ هه‌ینی به سه‌ردانێك گه‌یشته توركیا و بڕیاره له گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك گه‌یشته توركیا.
هه‌روه‌ها هاتووه: سه‌رۆكی حكوومه‌ت له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا له گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی و ئه‌ردۆگان په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن.




