سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى ئه‌مه‌ریكى ده‌كات

هەولێر -KDP.info-ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/4/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى ئه‌مه‌ریكى به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز جۆوى هوود جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كرد.
له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، مه‌ترسییه‌كانى داعش، دۆخى ناوچه‌ى شه‌نگال و بارى ئابوورى له عیراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى تێپه‌ڕاندنى كێشه و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق و ده‌رچوونى له دۆخى چه‌قبه‌ستوویى و پێكهێنانى حكوومه‌تێك كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكارى و خواسته‌كانى هاووڵاتیان و ته‌واوى پێكهاته‌كانى وڵات بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرده‌وه.
به‌ڕێز جۆوى هوود سوپاسى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ په‌یوه‌ندى و ئه‌و هاریكارییه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یبووه و جه‌ختى له په‌یوه‌ندیى به‌هێز و به‌رده‌وامیى دۆستایه‌تى و هاوبه‌شى و پشتیوانیى ئه‌مه‌ریكا بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكار و به‌رپرسان له كونسولخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، پرسه‌كانى ئازادى ڕاده‌برین، مافه‌كانى مرۆڤ و سه‌روه‌ریى یاسا، پێشهاته‌كان له ئۆكراینا و دۆخى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه به‌گشتى خرایه به‌ر باس.
له دوا ته‌وه‌رى دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز جۆوى هوود خواست كه بڕیاره له داهاتوویه‌كى نزیك و له پۆستێكى تازه‌ى دیپلۆماسیدا، ده‌ستبه‌كار بێت.




