٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''سبەی لە چەمچەماڵ یادی ئەنفال دەکرێتەوە''

سەرچاوە: KDP.info

چەمچەماڵ –KDP.info- بڕیارە سبەی ڕۆژی پێنجشەممە یادی ئەنفالی گەرمیان بکرێتەوە و بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانیش دەڵێت، حکوومەت ئامادەکاری بۆ ھێنانەوەی ڕووفاتی ١٧١ ئەنفالکراوی گەرمیان دەکات.

حاکم عادل حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کاروباری شەھیدان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ساڵانە ڕۆژی ١٤ی نیسان یادی کارەساتی ئەنفال دەکرێتەوە، دەستنیشانکردنی ڕۆژی ١٤ی نیسانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕژێمی بەعس لە ڕۆژی ١٤ی نیسانی ١٩٨٨ دڕەندەترین ڕەشبگیری و ئەنفالی لە دەڤەری گەرمیان بەڕێوە برد و لە ئەنجامی ئەنفالی گەرمیان ١٨٢ ھەزار ھاووڵاتیی سڤیل بوونە قوربانی.''

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کاروباری شەھیدان گوتیشی: "ساڵانە لە دەڤەرێکی گەرمیان ئەو یادە بەرز ڕادەگیرێت و ئەمساڵیش بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکوومی و ڕێکخراوەکان و کەسوکاری قوربانییان یادی ئەنفالی گەرمیان لە شارۆچکەی چەمچەماڵ بەڕێوە دەچێت.''

حاکم عادل حەمە ساڵح ڕوونیشی کردەوە: "تا ئێستا بەھۆی ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕووفاتی سێ ھەزار و ٧٣٧ شەھیدی جینۆسایدی گەرمیان گەڕێندراونەتەوە کوردستان و ڕووفاتی ١٧١ شەھیدی دیکەش بە ھەماھەنگیی حکوومەتی فیدڕاڵ لە ناوچەیەکی پارێزگای سەماوەی باشووری عێراق دوای دەرھێنان و پشکنینیان لە پزیشکی دادی بەغدان، لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە حکوومەت نەیتوانیوە ئەو ڕووفاتانە بگەڕێنێتەوە کوردستان، بەڵام ھەموو ھەوڵێک دەدرێت بۆ ئەوەی ئەو ١٧١ ڕووفاتە بگەڕێندرێنەوە کوردستان.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار