٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP: ھێشتا دەرفەت ماوە بۆ رێککەوتن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، داخرانی سیاسی لە عێراق ھۆکاری ئەوەیە لایەنی چوارچێوەیی ھەماھەنگی بەشداری کۆبوونەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ناکات و ئەوان پێیان وایە دەبێت کاتیان بدەنێ بۆ رێککەوتن.

شاخەوان عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ڕاستە تا ئێستا ھیچ رێککەوتنێک نەکراوە لە نێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی، ھاتنی عەممار حەکیم ھەر لەبەر ئەوەبوو ھێشتا دەرفەت ماوە بۆ رێککەوتن، ئەوانیش بڕیاریاندا ھاوکاربن لەگەڵ پەرلەمان و ھێشتا هیوایه‌كی باش ھەیە بۆ رێککەوتن بۆ ئەوەی حکوومەتێکی بەھێز دابمەزرێنین".

ئەگەر ئەو داخرانە سیاسییە بەردەوام بێت ئایا چ کارتێکردنێک لەسەر ڕەوشی سیاسی عێراق دەکات.

بۆ ئەمە شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: "ئیشی پەرلەمان دوا دەکەوێت، بوودجە دوا دەکەوێت، ئەمەش خراپە و کارتێکردن لەسەر ڕەوشی عێراق دەکات".

لە بارەی ئەوەی ئایا ھیواییەک ماوە بۆ رێککەوتنێک لە نێوان ماڵی شیعەدا و پاشان ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، ناوبراو دەڵێت: "خۆ دەبێت ھەر دواجار رێکبکەون و ھەر کاتێک ئەم لایەنانە رێکبکەون سەرۆککۆمار ھەڵدەبژێردرێت".

 

 کــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار