٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری كارەبا گرێبەستێكی بە بەهای 12.995 ملیار دینار واژوو کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، كەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا گرێبەستێكی بۆ جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ کۆمپانیایەك واژوو کرد.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووە، کە كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا گرێبەستێكی بە بەهای 12.995 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی چوار پرۆژە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ کۆمپانیای هێرۆ واژوو کردوە، ئەوانیش:

1. پرۆژەی وێستگەی مۆبایلی كارەبای چۆمان بە توانایی  45 مێگا ڤۆلت ئەمپێر (MVA)

2. پرۆژەی وێستگەی مۆبایلی حاجی ئۆمەران بە توانایی 25 مێگا ڤۆلت ئەمپێر (MVA)

3. پرۆژەی راكێشانی هێڵی 133 کەی ڤی پاڵەپەستۆی بەرزی سۆران2 چۆمان

4. پرۆژەی راكێشانی هێڵی 33 کەی ڤی چۆمان-حاجی ئۆمەران.

ئاماژە بەوەش درا، کە وەزیری كارەبا داوای لەكۆمپانیاکە كردووە لەماوەی دیاریكراودا، پرۆژەكان تەواو بكات كە رۆڵیان دەبێت لە چارەسەركردنی بارزۆری و كێشەی ئۆڤەرلۆد لە تەواوی ناوچەی چۆمان و حاجی ئۆمەران.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار