په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ یادى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى دیمو‌كراتى ئاشوورى

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له یادى 43 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى دیمو‌كراتى ئاشوورى پیرۆزبایى له سه‌ركردایه‌تى و ڕێكخستن و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى دیمو‌كراتى ئاشوورى ده‌كات.
ده‌قی په‌یامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ یادى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى دیمو‌كراتى ئاشوورى:
له یادى 43 ساڵه‌ى دامه‌زراندنیدا، به گه‌رمى پیرۆزبایى له سه‌ركردایه‌تى و ڕێكخستن و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى دیمو‌كراتى ئاشوورى ده‌كه‌ین، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.
له‌م یاده‌دا به ڕێزه‌وه له خه‌بات و تێكۆشان و قوربانییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى دیمو‌كراتى ئاشوورى ده‌ڕوانین و ئاماده‌یى و ڕۆڵ و پێگه‌ى له پرۆسه‌ى سیاسی‌دا به‌رز ده‌نرخێنین.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به لانه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه و هه‌موومان پێكه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ماف و ده‌ستكه‌وكانى هه‌مووان پارێزراو بن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/4/12




