سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسولى چیك كرد

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/4/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز كارێل كۆرتانێك كونسولى گشتیى تازه‌ى كۆمارى چیك له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو هاریكارى و پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چیك دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگیرى و یارمه‌تییه‌كانى كۆمارى چیكى بۆ هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعش له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا كرد.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كونسولى گشتیى تازه‌ى كۆمارى چیك، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى نێوانیان.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى له هه‌رێمى كوردستان، ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى چیكى له هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى له عیراق، دۆخى شه‌ڕ له ئۆكراینا و لێكه‌وته‌كانى و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




