٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی مەینی نەرویجی و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی  کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی مە‌ین( MAIN )ی نە‌رویجی و دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پڕۆژە‌ و كارو چالاكییە‌ ھاوبە‌شە‌كانی ڕێكخراوی( مەین— MAIN)  لە‌گە‌ڵ دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی کرا، کە بڕیارە چەندین پڕۆژەی هاوبەش ‌لە‌ بواری تە‌ندروستی و پاڵپشتیكردنی سیستمی تە‌ندروستی لە‌ ھە‌رێمی كوردستان لە‌ ڕێگە‌ی دابینكردنی دە‌رمان و ئامێر و پێداویستی پزیشكی بە کوژمەی زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلار لە ماوەی پێنج ساڵدا ئەنجام بدەن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار