٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەوانی ھەولێر: ئەولەویەت لە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان بۆ گەڕەکە ھەژار نشینەکانە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-گوتەبێژی شارەوانی ھەولێر دەڵێت، بەردەوامن لە خزمەتکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەکانی ھەولێر و ئەولەویەتیش بۆ گەڕەکە ھەژارنشینەکانە.

سیامەند کەریم، گوتەبێژی شارەوانی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دەستمانکردووە بە قیرتاوکردن و کۆنکریتکردنی گەڕەکەکان و لە گرد جوتیار ھەموو گەڕەکەکان قیرو کۆنکرێت کراون و لە قۆناغی کۆتاییدایە کە لەکاتی لافاو دروستبوون داوایان کردوو بۆیان جێبەجێکرا".

سیامەند کەریم گوتیشی: "جگە لەوەش ڕۆژانە بەپێی ئەو قیرەی لە بەردەستدایە لە ھەر گەڕەکێک تێکچوونێک ھەبێت بۆیان چاکدەکرێتەوە و، ئەولەویەتیش بۆ گەڕەکە ھەژار نیشینیەکانە، ناوبراو وتیشی، بەپێی ئەو داھاتەی بەردەستە کە ١٥% داھاتی شارەوانیە لە ڕێگەی کارگەی قیری بەردەستی ئێمە کاری پێدەکەین بە بەردەوام، بۆیە لەکارکردن و خزمەتکردن نەوەستاوین".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار