هێمن هەورامی پێشوازی لە سەرۆکی بەشی سیاسی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا کرد

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی له سهرۆكی بهشی سیاسی كونسوڵخانهی گشتی ئهمەریكا كرد و، تێیدا دوایین پێشهاته سیاسی و ئهمنییهكانی ههرێمی كوردستان و عێراق و، پرسی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان باسیان لێوه كرا.
ئەمڕۆ یهكشهممه ٢٠٢٢/٤/١٠ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە سپێنسەر فیلدس کرد و لە دیدارەکەیاندا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوان ئامادەن ھەر کات بە گوێرەی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمان بانگھێشتی ئەندامانی پەرلەمانتاران بکرێت، دەبێت بەرنامەی کاری دانیشتن بریتی بێت لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ سەرجەم ئەو پێشنیازە یاساییانەی، کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە پێشکەشکراون، بەتایبەتی پێشنیازە یاساکانی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن، بۆ ئەوەی رێڕەوی پەیرەوی و یاسایی پەرلەمانی وەربگرێت، ھەروەھا کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و، پرکردنەوەی جێگەی دوو کۆمسیار و سەرجەم ئەو بابەت و یاداشت و راپۆرتانەی پەیوەستن بە دۆخی دارایی و کاری پەرلەمانی.
هاوکات جەختی لەوەکردەوە، کە دەبێت ماف و نوێنەرایەتی پێکھاتەکان پارێزراو بێت و، خواستی پێکھاتەکان لە فراکسیۆنە جیاجیاکانیان لە پەرلەمان و دامەزراوە سیاسی و ئایینی و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و، نوخبەی پێکھاتەکان و جەماوەرەکەیان لەسەر شێوە و جۆر و کورسییەکانیان لەلایەن خۆیانەوە بڕیاری لێبدرێت و، ھیچ حیزب و لایەن و فراکسیۆنێکی دیکە، بە شێوەیەکی دیاریکراو لە دەرەوەی خواستی پێکھاتەکان بەسەردا نەسپێنێت.
جێی باسە، هێمن هەورامی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، کە چاودێر و ھاوکاری بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان بن.




