٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بژار کۆچەر: ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان پێچەوانەی یاسایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، بەڕێوەنەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمان پێچەوانەی یاسا و دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆیە.

بژار کۆچەر، سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێویستە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بەردەوام بن، بەتایبەتی ساڵی کۆتاییی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستانە و پێویستی بە زۆرترین کۆبوونەوە هەیە، لەبەر ئەوەش نابێت لەژێر هیچ بیانوویەکدا کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ڕابگیرێن.''

بژار کۆچەر دەشڵێت: "بەڕێوەنەچوونی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان پێچەوانەی یاسا و دەستوور و پەیڕەوی ناخۆیە.''

سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئاشکرای کرد: "ناکرێت لەژێر فشاری هیچ کەس و لایەنێک و بۆ بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوە نەچێت، بەپێچەوانەوە پەرلەمانی کوردستان موڵکی هیچ کەس و لایەنێک نییە، بەڵکوو پەرلەمان موڵکی خەڵکی کوردستانە.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار