سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێز ریاز ساری كەهیە دەكات

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشى له ریاز ساری كەهیە كرد و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "لە خودای مەزن داوكارم رۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات".
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز ریاز ساری كەهیە
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (زیاد ساری كەهیە)ی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای مەزن داوكارم رۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، سەبر و ئارامی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
مسعود بارزانی
٩ـی نیسانی ۲٠۲۲




