٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"دوای ماوەیەک بێدەنگی، داعش دەرکەوتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

چەکدارانی تیرۆریستی داعش لە دوو کردەوەی تیرۆریستیی نوێدا دەرکەوتن و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کرد، مەترسیی داعش ھەر بەردەوامە و کەمبوونەوەی جووڵەی داعش مانای کۆتاییھاتنی داعش نییە.

 چەکدارانی داعش ئەمڕۆ لە گوندی تامووری سەر بە  قەزای خورماتوو، چوار شوانیان ڕفاندووە و بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردوون، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خورماتوو ئاشکرای کرد: ''ئەوانەی ڕفێندراون شوانن و لەو کاتەدا کە خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان بوون، داعش پەلاماری داون و ڕفاندوونی، ھەرچەندە ھێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام چەکدارانی داعش شوانەکانیان بەرەو شوێنێکی نادیار بردووە.''

سەرچاوەیەکی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕاستە لە ماوەکانی ڕابردوودا چەکدارانی داعش زیاتر بێدەنگییان پێوە دیار بوو، بەڵام ئەوە مانای ئەوە ناگەیەنێت داعش نەماوە و کۆتاییی ھاتووە، بەپێچەوانەوە مەترسیی داعش وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ھەر ماوە، بەڵام لەوانەیە بێدەنگییان پەیوەندیی بە ھەماھەنگیی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکانەوە ھەبێت و داعش نەتوانێت وەک پێشوو لە ھەندێ ناوچە جووڵە بکات.''

سەرچاوەکە گوتیشی: "لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا داعش ھێرشێکی خۆکوژیی لە پارێزگای مووسڵ ئەنجام داوە و قوربانی ھەبووە، ھەروەھا چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی سنووری مەخموور لەلایەن ھاووڵاتییانی سنووری ناحیەی قەراج بینراون و پێ دەچێت دەست بە جووڵە بکەنەوە.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار