٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی ٢١ی پارتی: ئەوانەی لەگەڵ ھەڵبژاردن نین لە پێگەی خۆیان دەترسن

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢١ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەڵێ، ھیچ بیانووێک نیە بۆ دواخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن و پارتیش ئامادەیە بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا ھەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەو لایەنانەی لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستاندا نین بیانووەکەیان ھەر شتێک بێت لە پێگەی جەماوەی خۆیان دەترسن.

رزگار سارتکەیی، بەرپرسی لقی ٢١ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەھۆی پشت بەستن بەو ستراتیژ و جەماوەرەی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەیەتی ھیچ کات لە پرۆسەی ھەڵبژاردن نەترساوە و ئامادەین بۆ ھەر ھەڵبژاردنێک، ئێمە لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانین لە کاتی خۆیدا، ھەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی عێراقیش باشترین بەڵگەیە لەسەر سەرکەوتنی پارتی".

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: "ئەو لایەنانەی لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستاندا نین بیانووەکەیان ھەر شتێک بێت ئەوە لە بنەڕەتدا لە پێگەی جەماوەی خۆیان دەترسن، کەمکردنی دەنگی لایەنەکانیش ھۆکارە بەدوای بیانوو بگەڕێن بۆ دواخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار