ئایدن مەعرووف: پێویستە لایەنەکانی دیکەش وهكو پارتی دیموکراتی کوردستانبن

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە داکۆکی لە مافی پێکھاتەکان دەکات نەک تەنھا لە ھەرێم لە عێراقیش کردووە، بۆیە ئەوانەی داوای کەمکردنەوەی کورسی کۆتاکان دەکەن کارێکی مەترسیدارە بۆ سەر دیموکراسی لە ھەرێم و پێکەوەژیان، چونکە پێکھاتەکان تەنھا داکۆکی لە مافەکانی خۆیان دەکەن و مەترسیان بۆ سەر ھیچ لایەنێک نیە و تەرەف نین بۆ ھیچ لایەنێک، لەبەر ئەوەی لە جیاتی بیرکردنەوە لە کەمکردنەوەی کورسییەکانیان پێویستە پشتگیری بکەن کورسییەکانیان زیاتر بکرێت.
ئایدن مەعرووف، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پرسی کۆتایی پێکھاتەکان پرسێکی دیموکراسییە و بەشداری پێکردنی پێکھاتەکانە لە ھەموو دەسەڵاتەکان و کەمکردنەوەی کورسیەکانیان زۆر مەترسیدارە و کاریگەری لەسەر دیموکراسی لە ھەرێم دەبێت و پاشەکشە لە دیموکراسی و پێکەوەژیان دەکات و پێویستە زیاتر بکرێت کورسیەکانیان نەک کەمبکرێتەوە، کە ھەندێک لایەن داوا بکات یان بەنیازبن کە جێگەی قبوڵکردن نیە و مەترسیە بۆ سەر دیموکراسی و مافی مرۆڤ، ھەروەھا بوونی پێکھاتە و ئاینی جیاجیا لە ھەرێم پێکەوە ژیانێکی جوانی لە ھەرێمی کوردستان دروست کردووە و رەنگدانەوەیەکی جوانیشی لە دەرەوە ھەبووە کە سیمایەکی جوانی ھەرێمیش بە جیھانی دەرەوە پێشاندەدات، چونکە بوونی ئەو ھەموو پێکھاتە و ئاینانە سیمایەکی جوانیان دروست کردووە کە لە ھەرێمی کوردستان پێکەوە دەژین لە شوێنی دیکە بوونی نیە، بۆیە وڵاتان ھەمیشە ستایشی ئەو پێکەوەژیانە دەکەن و ناکرێت تێکی بدەن، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە پشتیوانی پێکھاتەکان بووە و مافەکانی ئەوانی دابینکردووە".
مەعرووف باسی لەوەشکرد: "کۆتاکان نوێنەرایەتی پێکھاتەکان دەکەن و دووەمیش ئەوانە تەرەف نین بۆ ھیچ لایەنێک، بەڵام ئەوانەی بە خراپی باسی دەکەن ھەڵەن و بۆ موزایەدەی سیاسییە و ئەمەش قبوڵکراو نیە و بە یاسا ئەوە رێکخراوە، بۆیە لەجیاتی ئەوەی ئەو لایەنانە زیاتر گرینگی بە پێکھاتەکان بدەن دێن دژایەتی دەکەن کە ئەمە بۆ خودی خۆیان خراپە، چونکە پێویستە زیاتر رێگەیان پێ بدرێت ئەوانیش کار بۆ مافەکانی خۆیان بکەن کە ھەرێم مافەکانی پێداون، بۆیە داواکارین ھەمووان پشتیوانی لەپێکھاتەکان بکەن، بۆ ئەوەی پێکەوەژیان بەردەوام بێت، ھەروەھا پێکھاتەکان تەواوکەری پێکەوەژیان بوونە و ھیچ کات مەترسی نەبوون بۆ سەر پرۆسەی سیاسی".
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ڕوونیشی کردەوە: "ئەوانەی ئەو پێشنیارە دەکەن کورسی کۆتا کەمبێتەوە پێویستە ئەوە بزانن ئێمە ھیچ کات مەترسی نین بۆ سەر ئەوان و ئێمە تەنھا تەواوکەری پرۆسەی سیاسی و پێکەوەژیانین لە ھەرێمی کوردستان".
ئایدن مەعرووف باسی لەوەشکرد: "ئەوەی گرنگە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە لە عێراق و لە ھەرێمی کوردستان پشتگیری لە مەلەفی پێکھاتەکان دەکات و بەردەوامیش داکۆکی لە مافەکانیان دەکات، ئەمەش ھەنگاوێکی ئیجابییە و پێویستە لایەنەکانی دیکەش بەھەمان شێوەبن، چونکە ئەوە کارێکی باشە بۆ پێکەوەژیان و پشتگیریکردنە لە پێکھاتە و ئاینەکان لە ھەرێم و عێراقیش بە شێوەیەکی گشتی".
بڵند ئیبراھیم




