ئاسایشى هه‌ولێر: ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى قومارخانه‌كانمان له‌ناو برد

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشى هه‌ولێر، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، ده‌ستیان به‌سه‌ر 30 دانه ئامێری یاریی ئه‌لیكترۆنیی قومار و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكى دیكه‌ى قوماردا گرتووه.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه له‌ناو شارى هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك قومارخانه‌دا گیرا، ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌وه كه‌لوپه‌لانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له‌ناو بران".
كه‌لوپه‌له‌كان بریتی بوون له:
- 30 دانه ئامێری یاریی ئه‌لیكترۆنیی قومار
- 4 دانه ئامێرى ڕۆڵێت
- 14 دانه سه‌رمێزى ڕۆڵێت
- 5 كیسه فیشه‌ى قومار
ڕامان وریا




