٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن بۆ KDP: پەرلەمان ھیچیان بۆ نەکردین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان کە ماوەکەیان بەسەرچووە ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٩وە ئێمە داوای چارەسەری کێشەی بەسەرچوونی کۆمیسیۆن دەکەین لە پەرلەمان، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانکردووە، کە سێ جار بە فەرمیی نوسراومان پێشکەش کردوون.

ھەندرێن محەمەد ساڵح، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان کە ماوەکەی بەسەر چووە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ئێمە نوسراوێکمان بۆ پەرلەمان کرد لە بارەی بەسەرچوونی کۆمسیۆن بۆ ئەوەی چارەسەریەکمان بۆ بکەن و دواتر نوسراوێکی دیکەمان بۆ پەرلەمان کرد و باسیان لەوەکرد کە دوای کاراکردنەوەی دەستەی مافی مرۆڤ کێشەی کۆمیسیۆن چارەسەر دەکەین، بەڵام ئەویش نەکرا".

ھەندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی: "کە دوای دووەم نوسراویش ھیچیان بۆ نەکردین دوای دەرچوونی مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن جارێکی دیکە نوسراومان بۆ پەرلەمان کردووە، بۆ ئەوەی کێشەی کۆمیسیۆن چارەسەربکەن، بەڵام ئێستاش ھیچیان نەکردووە و ئێمەش ناتوانین ھیچ کارێک بکەین تاوەکو کێشەی کۆمیسیۆن یەکلایی نەکرێتەوە".

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار