٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ فراکسیۆنی پارتی دوایین هەڵوێستی خۆی ئاشكرا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەخاتە روو.

بڕیارە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەممە 5-4-2022، فراكسیۆنی پارتی كۆ ببێتەوە و دوایین ھەڵوێستی خۆی لە بارەی ھەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بخاتە روو.

دوای کۆبوونەوەکە، فراکسیۆنی پارتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرا دەكات.

پێشتر فراكسیۆنی پارتی لە پێناو بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا، دەسپێشخەرییەكی كرد كە ناوەڕۆکەکەی بریتی بوو لە کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان لەسەر شێوەی پێکهاتەی ئێستای.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەرسوومێکی هەرێمی دەرکردووە و تێیدا رۆژی 1-10-2022ـی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە.

دوای دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن، حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە کۆمسیۆن و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بکەن.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار