٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە گوژمەی سێ ملیار و ٧٤٥ ملیۆن دینار ڕێگای بالیسان نۆژەن دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی داوە بۆ ئەوەی ڕێگای بالیسان کە ٥٠ کم دەبێت نۆژەن بکرێتەوە، ئەوەش چەندین ناحیە و دەیان گوند لێی سوودمەند دەبن .

ئاگرین عەبدوڵا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ماوەیەکی زۆرە خەڵکی دۆڵی بالیسان داوای نۆژەنکردنەوەی ڕێگای شکارتە بۆ بالیسان و بۆ خەلیفان دەکەن کە چەند ناحیە و دەیان گوند لەخۆ دەگرێت و٥٠ کم دەبێت، بۆیە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی داوە کە ئەو ڕێگایە نۆژەن بکرێتەوە و ئێمەش دەیکەینە تەندەر و بۆ کێ دەربچێت دەستبەکار دەبێت و ڕێگاکە بە شێوەیەکی زۆر ڕێکوپێک نۆژەن دەکرێتەوە .

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: بڕی سێ ملیار و ٧٤٥ ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، بۆ ئەوەی ڕێگاکە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک نۆژەن بکرێتەوە.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار