٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"وەزارەتی کارەبا لێخۆشبوونی کرێی کارەبای درێژ کردەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- وەزارەتا کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبای درێژ کردەوە و ڕایگەیاند، بەشداربووانی کارەبا دەتوانن تا ٣١/٥ سوودمەند بن لە کەمکردنەوەی ١٥%ی کرێی کارەبا.

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەو ھاووڵاتییانەی قەرزداری کرێی کارەبان و دەیانەوێت کرێی کارەبایان بگەڕێنەوە بۆ حکوومەت ئەوە لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا درێژ کراوەتەوە تا ٣١ی مانگی ئایاری داھاتوو، واتە ھاووڵاتییان تا ٣١ی ئایار ئەگەر کرێی کارەبا بگەڕێننەوە بۆ حکوومەت ١٥% داشکاندنی بۆ دەکرێت.''

حوسێن حەمەد، ڕاوێژکاری وەزارەتی کارەبا لە لێدوانێکی پێشوویدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەت ھەموو ھەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕەوشی کارەبا و بە دانانی سیستەمی زیرەک دەتوانرێت تا ڕادەیەکی زۆر زێدەڕۆییی سەر ھێڵی کارەبای نیشتمانی کەم بکاتەوە''.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار