٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پارتی نەیھێشت خانووەکانیان بڕوخێنرێت"

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک بەنیاز بوو لە چوارچێوەی تەعریبدا لە کەرکووک ھەردوو گەڕەکی مەفقوودیان و ئەسرا کە دانیشتووانەکەی کاکەیین و نزیکەی  دوو هەزارر ماڵ دەبێت، بڕووخێنێت، بەڵام بە ھەوڵی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕووخاندنەکە ڕاگیراوە و ھەوڵ دەدرێت بە شێوەیەکی بنەڕەتی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.

لوقمان حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک-گەرمیان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک بڕیاری دابوو کە خانووی کاکەییەکان لە ھەردوو گەڕەکی مەفقوودیان و ئەسرا لە کەرکووک بە بیانووی ئەوەی زیادەڕۆن، بڕووخێنن، بەڵام بەرپرسان و نوێنەرانی پارتی لە بەغدا ھاتنە سەر خەت و ڕێگرییان لە ڕووخاندنی ئەو خانووانە کرد کە بڕیار بوو پێش چەند ڕۆژێک دەست بە ڕووخاندنیان بکرێت، بۆیە لە ڕێگەی شارەوانی و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و بەغدا و فەرمانگەکانی دیکەی کەرکووکەوە ئەو بڕیارە ڕاگیرا و ئێستا ڕووخاندنی خانووەکان کە دوو ھەزار خانوو دەبن وەستاوە.''

لوقمان حوسێن گوتیشی: ''ھۆکاری ھەوڵدان بۆ ڕووخاندنی خانووەکان پرۆسەی تەعریبە و پارێزگاری سەپێندراو ئەو کارە دەکات بۆ ئەوەی لە کەرکووک عەرەب زیاد بێت و ڕێژەی کوردیش کەم بێتەوە، بەڵام بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکان تا بە شێوەیەکی بنەڕەتی ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت.''

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار