٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بزانە بەرھەمی ماسی سەدا چەندی لە کورستان تێپەڕکردووە؟

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئێستا لە ھەرێمی کوردستان بەرھەمی ماسی ٦٠%ی پێداویستیی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە و کار دەکەین بۆ ئەوەی بەرھەم زیاتر بکرێت و لە ئێران و عێراقیش بەھۆی نەخۆشیی ھاوردەکردنی ماسی قەدەغە کراوە.

سیروان سەعید محەمەد، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دوای بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی تا ڕادەیەکی باش بەتایبەت لە دوکان و دەربەندیخان پابەندن بە ڕاونەکردنی ماسی، بۆیە جێبەجێکردنی بڕیارەکە زۆر باشە و سەرپێچی زۆر کەمە و پۆلیسی دارستانیش ئەوەی لە توانایدا بێت کۆنترۆڵی شوێنەکان دەکات، بۆیە ئەوەی ھەیە حاڵەتە و زۆر نییە و ئەوەی سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.''

سیروان سەعید محەمەد ڕوونیشی کردەوە: ''ئێستا لە ھەرێمی کوردستان بەرھەمی ماسی ٦٠%ی پێداویستیی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە و ئەوەی دیکەش لە ئێران و تورکیا و ھەندێک پارێزگای عێراقەوە ھاوردە دەکرێت، بەڵام گومرگمان زیاد کردووە بۆ ئەوەی بەرھەمی خۆمان زیاتر سەرف بێت و ساخ بکرێتەوە، چونکە ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ئەوانەی مۆڵەتیان ھەیە ٤٠٥ پڕۆژەیە و ژمارەیەکی زۆر پڕۆژەی بێمۆڵەتیش ھەیە و زۆرترینیشیان دەکەونە سلێمانی و دەربەندیخان و دەشتی قوشتەپە.''

سەعید ڕوونیشی کردەوە: ''ئێمە ئاسانکاریی زۆر بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە پڕۆژە ماسی دروست بکەن، ھەرچەندە نرخەکەی گرانە و بۆ چەند ھۆکارێک دەگەڕێتەوە کە ماسی ئێستا کەمە کاتی گەشەی ماسییە و لە ئێران نەخۆشیی ڤایرۆسی لەناو ماسی بڵاو بووەتەوە، ئەویش ڕێگری لە ھاوردە دەکەین و لە ناوەڕاست و باشووری عێراقیش قەدەغەمان کردووە، بەھۆی نەخۆشی و تەنھا لە کەرکووک و مووسڵ ھاوردە دەکرێت، بۆ ئەوەی ڕێگری لەو نەخۆشییە بکەین.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار