٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خانەنشینی ھەرێم بۆ KDP: ئەمڕۆ بڕیارێکی نوێمان بەدەست گەیشتووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاماری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕیارێکی نوێمان بەدەست گەیشتووە، ھەر خانەنشینێکی پلە باڵا زیاتر لە پلەی خۆی وەرگرتبێت لە ھەر پلە و پۆستێک بێت لێ وەردەگرنەوە.

سەباح موخلیس، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ بڕیارێکی نوێمان بەدەست گەیشتووە لەبارەی خانەنشینی پلە باڵاکان ھەر پلە باڵایەک بە پلەیەک لە خۆی زیاتر خانەنشین کرابێت جا ھەر پلەیەکی پێدرابێت بریکار بێت کرابێتە وەزیر لێی وەردەگیرێتەوە بۆ سەر پلەی ڕاستەقینەی خۆی".

بەڕێوەبەری ئاماری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: "دوای ئەوەی پلەی ڕاستەقینەی خۆی پێدەدرێت بەپێی ئەو پلەیە مووچەشی پێ دەدرێت، سەباح موخلیس وتیشی، جگە لەوەش  ئەوانەی کەموکوری لە دۆسیەکانیان ھەیە بەردەوامن لە چاککردنەوەی دۆسیەکانیان و کەموکوریەکان چارەسەر دەکەن و ئەوانەی خزمەتیان ١٢ ساڵە و ناگاتە ١٥ ساڵ لە حکوومەتی دەکرنەوە بۆ ئەوەی ماوەی خزمەتیان ببێتە ١٥ ساڵ و بەو شێوەیە خانەنشین دەبن".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار