٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بۆ دوای جەژنی رەمەزان دوادەخرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ دوای جەژنی رەمەزان دوادەخرێن.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بۆ بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکارانی قۆناخی 12ی ئامادەیی بۆ ئەوەی دەرفەتی باشتری خوێندنیان هەبێت، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز دوادەخرێت." 

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان نوێترین هەمواری ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەخاتەڕوو. 

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار