٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە: ھەنگاوی کرداریی زۆر باش لە بواری چاکسازیدا نراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ھەنگاوی زۆر باش لە بواری چاکسازیدا نراوە بە شێوەی کرداری و بەردەوامیشن لە چاکسازییەکان و کاری زۆر باشیش کراوە.

عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی پێشمەرگەدا ئێستا لە وەزارەتی پێشمەرگە یەک یەکەی ژمێریاری ھەیە کە ھێزی پێشمەرگە مووچەی لێ وەردەگرێت و جگە لەوەش، کاری بەردەوام بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە دەکرێت و لیوای نوێ دروست دەکرێت و ژمارەیەکی زۆر لیوا دروست کراوە و چاککردنی ئەدای میدیا و ڕاگەیاندن و ئێستا ھێزەکانی پێشمەرگە ھۆشیارتر کراون و لێدوان بۆ میدیا قەدەغە کراوە و نەچوونی میدیاکاران بۆ بەرەکانی شەڕ کە ئەوەش جێبەجێ کراوە و ھۆشیارکردنەوەی لیواکانیش، بۆیە هەنگاوی زۆر باشمان ناوە لە بواری چاکسازی لە چەندین بواری جیاوازدا.''

 عەمید عوسمان محەمەد گوتیشی: ''بەردەوام دەبین لە چاکسازییەکان لە ھەموو بوارەکاندا، چونکە ئەوە پرۆسەیەکی دوورودرێژە و کاری زۆر باش کراوە و ھەنگاویش باشیش نراوە لە بواری چاکسازیدا.''

 

بڵند ئیبراھیم

 


 

هەواڵی پەیوەندیدار