حکوومەتی ھەرێم: ئەو کەسانەی قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن سزای یاسایی دەدرێن

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ھەموو رێکارێکی پێویست دەگرنەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن و سزای یاساییان دەدەن.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیھان دەکەین. گەلی کوردستان وەکو زۆرینەیەکی موسڵمان، ھەمیشە باپەندی بەھا جوان و رەسەنەکانی خۆی بووە، ھیوا خوازین لەم مانگەشدا زیاتر ھاوکاری یەکتری بکەین و دوور بکەوینەوە لە قۆرخکاری بازاڕ و گران کردنی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشداوە: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن و سزای یاساییان دەدات".
ڕامان وریا




