په‌یامى نێچیرڤان بارزانى بۆ مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان

هاتنه‌وه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م مانگه پیرۆزه خێر و خۆشى و ئاسووده‌یى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ئاشتى و سه‌قامگیرى باڵ به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا بكێشێت.
به هه‌موومان واتا و وانه‌كانى به‌ڕۆژووبوون و مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان، بكه‌ینه هه‌وێنى پێكه‌وه‌یى و ته‌بایى و لێبورده‌یى و به‌رجه‌سته‌كردنى زیاترى به‌ها مرۆییه‌كان و ئاشته‌وایى. خواپه‌رستى و ڕۆژووى هه‌مووان قبووڵ بێت و خواى مه‌زن هه‌موو لایه‌ك بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/4/1




